بڕیارە قەرەبووش بکرێنەوە

سەبەتەی خۆراک بە 24 ماڵی بازیان درا کە بەر لافاو کەوتبوون

پێشەوا محەمەد

24 ماڵی بازیان کە لە باران و لافاوی هەفتەی پێشوو زیانمەند بوون هاوکاری کران و سەبەتەی خۆراکیان بەسەردا دابەش کرا.

هاوکارییەکە لە لایەن تۆڕی هاوکاریی کۆمەڵایەتی دابین کراوە و سەبەتەی خۆراکەکە بریتی بوو لە؛ برنج، نیسک، نۆک، رۆن و دۆشاوە.

سەیوان محەمەد، ئەندامی بۆردی تۆڕی هاوکاریی کۆمەڵایەتی بە 964ـی وت، “ئەو ماڵانە زیانیان بەرکەوتووە و ئێمەش ویستمان وەک رێکخراوەکەمان هاوکار بین و ئەو سەبەتە خۆراکەیان پێ بگەیەنین کە چەند مادەیەکی خواردنی سەرەکین”.

دەشڵێت، “ئەو ماڵانە پێویستیان بە هاوکارییە و ئێمەش ویستمان بەشێک بین لەو هاوکارییە، خێزانەکان زۆر پێی دڵخۆش بوون”.

964 دەزانێت، زیاتر لە 50 ماڵی هەریەکە لە گەڕەکەکانی پێشەوا ق ئاشتیی بازیان زیانیان بەرکەوتبوو.

قایمقامیەتی بازیان لیژنەیەکی بۆ دیاریکردنی زیانی لافاوەکە پێکهێناوە و بە وتەی ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان کە قسەی بۆ 964 کردووە، ئەو ماڵانە قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەپێی هەواڵێکی پێشتری 964، هەر لە قەزای بازیان 150 خانووی پلاستیکی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتبوو.