عومه‌ر فه‌قێ ئاشكرای ده‌كات
بازاڕی خانووبه‌ره چۆن ده‌بووژێته‌وه؟
964+
شیراز عه‌بدوڵا
عومه‌ر مه‌حمود فه‌قێ، كه شاره‌زایه‌كی بازاڕی خانووبه‌ره‌یه له هه‌ولێر و له‌و بواره‌دا كارده‌كات، پێشبینیی خۆی بۆ بازاڕی خانووبه‌ره بۆ 964 ده‌خاته‌ڕوو.
عومه‌ر فه‌قێ كه وه‌ك بانگخوازێكی ئایینی ده‌ركه‌وتووه، سێ هۆكار باس ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر بێنه‌دی، بازاڕی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ده‌بووژێته‌وه و گۆڕانكاریی باشی به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران به حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها دڵنیایی حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكی بازرگان و پاره‌دار، واده‌كات كه‌رتی عه‌قارات گۆڕانكاریی ئه‌رێنیی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا