مایکرۆسۆفت ویندۆزی 7 و 8 خانەنشین کرد
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
دوای 14 ساڵ لە خزمەت، مایکرۆسۆفت پاڵپشتی لەسەر هەردوو ویندۆز 7 و 8 هەڵدەگرێت، بەمەش 200 ملیۆن بەکارهێنەر مەترسی هاک لەسەریان زیاتر دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مایکرۆسۆفت، نوێکاریی ئاسایش بۆ سیستمی وەگەڕخەرەکانی ویندۆز 7 و 8 رابگرێت، بەمەش مەترسی هاک لەسەریان زیاتر دەبێت.
بەهۆی ڕاگرتنی پاڵپشتییەکانی مایکرۆسۆفت بۆ ویندۆزی 7 و 8 بەکارهێنەران ناچار دەبن سیستمی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان بگۆڕن بۆ ویندۆز 10 یاخود 11 کە لە ئێستادا نوێکاری ئاسایشیان بۆ دەنێرێت.
ویندۆز 7، لە 22ـی تشرینی یەکەمی 2009 خراوەتە خزمەتەوە، هەرچی ویندۆز 8ـە لە یەکی ئابی 2012 خراوەتە خزمەتەوە.
ویندۆزی 7 و 8 لە سەرانسەری جیهاندا، زیاد لە 200 ملیۆن بەکارهێنەریان هەیە .