کەرکوک

دوو مێرمنداڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکان

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، لە گوندى حەسار-ى شارى کەرکوک، دوو مێرمنداڵ لە کاتى مەلەکردن لە گۆمێکدا خنکان.

ئەحمەد عەلى، دانیشتوى گوندى حەسار و کەسوکارى دوو مێردمنداڵەکە، وێراى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە، بە 964ـى وت،”دوو مێردمنداڵەکە تەمەنیان 13 ساڵ و 14 ساڵ بوون، لەناو یەکێک لە گۆمەکانى گوندەکە کە ئاوى باران ئاستی ئاوەکەی بەرزکردوەتەوە لە کاتى مەلەکردندا خنکاون”،

بەوتەى ئەحمەد عەلى، تەرمى هەردوکیان دەرهێنراونەتەوە و بۆ پشکنین رەوانەى پزیشکى دادى کەرکوک کراون.

باسى لەوەشکرد، بڕیارە دواى گەڕانەوەى تەرمەکان، لە گۆڕستانى گوندى حەسار بە خاک بسپێردرێن.

گوندی حەسار، سەر بە ناحیەی پردێیە لە پارێزگاى کەرکوک.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان

دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان