"شوێنی پیادەڕۆیان تەسک کردووەتەوە"

زیادەڕۆییەکەت لاببرێت و دواتر دایبنێیتەوە سزا دەدرێیت

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی هۆشداری دەداتە دوکاندارەکانی ناوشاری سلێمانی، کە هەر زیادەڕۆییەک شارەوانی لایببات و دواتر دایبنێنەوە سزا دەدرێن.

شارەوانییەکە زیاتر لە دوو مانگە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکانی لە سەرجەم کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی ناوشاری سلێمانی دەستپێکردووە.

“ئەو زیادەڕۆییانە شەقام و شۆستە و شوێنە گشتییەکانیان داگیر کردووە و رێی پیادەڕۆیان تەسک کردووەتەوە و دیمەنێکی ناشیرینش بەو شوێنانە دەدەن”.

وتیشی، “لیژنەی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی خۆی دەگەڕێت و زیادەڕۆییەکان لادەبات، هەر شوێنێک یان دوکاندارێک زیادەڕۆیی بکاتەوە سزای مادی دەدرێت ئەگەر چەند جارێک دووبارە بووەوە دوکانەکەی پێ دادەخرێت”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە مانگی یەکی ئەمساڵدا نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم شارەوانییەکان کردووە و پێیڕاگەیاندوون لە ماوەی 60 رۆژدا رووپێوی زیادەڕۆییە هەمیشەیی و کاتییەکانیان بۆ بکەن بۆیان بنێرن.

“بەهۆی زیادەڕۆییەکانەوە لە هەندێ شوێن زیان بە دار و شۆستە و قیری شەقامەکان گەیەندراوە و دەبێت ئەوانەی زیانیان پێگەیاندوون قەرەبوویان بکەنەوە”، وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانی وای وت.

شارەوانیی سلێمانی تا مانگی پێنج قیرتاوکردنی راگرتووە

شارەوانیی سلێمانی تا مانگی پێنج قیرتاوکردنی راگرتووە