بەهاوکاری شارەوانی
کچە خۆبەخشەکان ناحیەی خانکێیان خاوێن کردەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمڕۆ لەلایەن گروپێکی خۆبەخشەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی خانکێ هەڵمەتیکی گەورەی خاوێن کردنەوەی سنووری ناحیەکە ئەنجامدرا.
گروپەکە ناوی گروپی خۆبەخشی ژینگەیە و ئەندامەکانی خەڵکی ناحیەکەن و ژمارەیان زیاتر لە 50 کەسە.
خانکێ کە شوێنێکی گەشتیارییە و خەڵک رووی تیدەکات خاوین کرایەوە و هەموو پاشماوەکان لە شوینە جیاوازەکان هەڵگیرا.
ئەندازیار خەیری جەعفەر سەرۆکی شارەوانی خانکێ بە 964ـی وت، لەلایەن گروپیکی خۆبەخشەوە کە زۆرینەی ئەندامەکانیان کچن، گری سۆرکا لە سنووری ناحیەی خانکێ کە شوێنیکی گەشتیارییە و خەڵک رووی تێدەکەن خاوین کرایەوە.
وتیشی، ئەم شوێنە شوێنێکی دڵرفێنە و خەڵکی ئیمە بۆ گەشت و سەیران رووی تێدەکەت بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە پاشماوەی هاوڵاتیان لەم شوینە فڕێدراون بۆیە ئەمرۆ لەلایەن ئەو گروپە خۆبەخشەوە بە هەماهەنگی شارەوانی ناحیەکەمان لە زبڵ و خاشاک خاوین کرایەوە.
ناحیەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێلە و ژمارەی دانیشتوانەکەی لە سەنتەری ناحیە زیاتر لە نۆ هەزار کەسە و 14 گوندی لەسەرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی