بزانە چ دیارییەکیان پێشکەش کراوە؟

سودانى ئاهەنگى هاوسەرگیرى بە کۆمەڵ بۆ کوڕ و کچان ساز دەکات

964+

ئەمڕۆ هەینى، لە هۆڵی شەیبانی لە ناوەندی شاری ناسریە، مەراسیمێکى بە کۆمەڵى هاوسەرگیرى بۆ 80 کوڕ و کچ بەڕێوەچوو، ئەمەش لە چوارچێوەى دەستپێشخەرییەکى سەرۆک وەزیرانى عێراقدا.

عەباس تائى، سەرپەرشتیاری دەستپێشخەری سودانى، قسەى بۆ 964 کرد و وتى، “دەستپێشخەری ئاهەنگی هاوسەرگیری بەکۆمەڵ بە پاڵپشتی و سپۆنسەری سەرۆکوەزیران لە میسان دەستیپێکرد و ئێستاش لە ناسرییە بەڕێوە دەچێت”.

لە مەراسیمەکەى ئەمڕۆدا، هاوسەرگیرى بۆ 80 کوڕ و کچ ئەنجامدرا و دیاری محەمەد شیاع سودانی بەسەر هاوسەرەکاندا دابەشکرا کە بڕی 500 هەزار دینار و ژورێکی خەوتن بوو بەهەموو پێداویستییەکان و  هەندێک ئێکسسوارات.

بە قسەى عەباس تائى، ئامانجی دەستپێشخەرییەکە بەرزکردنەوەی رۆحی هاوکاری و بەخشین و لێبوردەییە لەسەر بنەمای ئایەتی پیرۆز (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى).

لە مانگێکدا 6518 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە

لە مانگێکدا 6518 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە