رەحمە ریاز و هاوسەرەکەی
ئەلیکساندەر عەلوم
لە مانگی رەمەزان دەبێتە باوک و پاڵەوانی شاشەکانی عێراق
پەری ساڵح
ئەکتەری بەناوبانگی عێراقی ئەلیکساندەر عەلوم، مانگی بەرەکەت بۆ ژیانی بەڕێوەیە و نوێترین درامای نمایش دەکرێت و بەمزوانەش دەبێتە باوک.
ئەلیکساندەر عەلوم هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراو رەحمە ریاز، لە ئێستادا یەکێکە لە پاڵەوانە دیارەکانی دراما عێراقییەکان و بۆ مانگی رەمەزان نوێترین درامای بەناوی “قصة” نمایش دەکرێت، کە لە دەرهێنانی موراد تورکە.
لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی یو تی ڤی لەگەڵ میدیاکاری بەناوبانگ عەلی مەهدی، ئەلیکساندەر عەلوم دەربارەی دراما نوێیەکەی و کارکردنی لەگەڵ موراد تورک دەڵێت، “من شۆک بووم بە کارکردن لەگەڵ ئەو دەرهێنەرە و پێشم وایە باشترینە، رۆڵەکەشم لە 90% لە ژیانی راستەقینەی منەوە نزیکە، چونکە کارئەکتەرێکە خەونی بوون بە یاریزانی تۆپی پێی هەیە”
ئەلیکساندەر و هاوژینەکەی رەحمە لە ئێستادا چاوەڕوانی لەدایکبوونی یەکەم کۆرپەیان دەکەن لە مانگی ئازاردا دەشڵێت، “ئێمە بۆ ناوەکەی رێکەوتووین کچ بێت ئەو ناوی لێدەنێت و کوڕ بێت من.
ئەلیکساندەر لە تەمەنی 5 ساڵیەوە عێراقی بەجێهێشتووە و لە کالیفۆرنیا خوێندنی تەواو کردووە، نمایشکاری بەناوبانگترین دوو براندی بەناوبانگی ئەمریکی بووە و بۆ ماوەی یەک ساڵیش دەبێتە یاریزانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە.
وەک خۆی باسی کردووە خەونی ئەوە بووە رۆژێک لە رۆژان ببێتە ئەکتەری هۆلیود، بەڵام هەرگیز بڕواناکات ببێتە ئەکتەرێکی دیاری جیهانی عەرەبی.