ترێندی هەفتە

گۆرانی و فیلمی هونەرمەندان بەڕێوەیە و لای هەندێکیش قەیرانە

964+

پەری ساڵح

شاناز زاهیر لە شوێنی دڵخوازیەتی و بەرهەمی نوێی لە رێگایە، هەرێم سەلاحیش گەڕاوەتەوە و خۆشەویستیش لە سەردەمی کۆرۆنا بۆ سینەماکان بەڕێوەیە.

هەفتەیەکی پڕ لە چالاکی هونەری بوو، سەرەڕای هەموو ئەمانەش هەندێک لە هونەرمەندان گلەییان لە دۆخی هونەری هەبوو.

هەردوو ئەکتەری کۆمیدیا ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا، ترایلەری فیلمە نوێیەکان بەناوی “خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا” بڵاوکرایەوە کە لە دەرهێنانی شوان عەتوفە.

دڵنیا کچە دەنگ خۆشەکەی ناسری رەزازی و مەرزیەی فەریقی، ئەلبومێکی نۆ تراکی بەناوی شەن بڵاوکردەوە، کە رەنج و ماندووبوونی چەند ساڵێکیەتی، دینا دەرزیش بەپێچەوانەوە دەڵێ دۆخەکەی کەڵکی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نیە.

لە جیهانی عەرەبی دوێتێکی نێوان ئەساڵە نەسری و ئەحمەد سەعد بەناوی “سەبەب فەرحتی”دەبێتە ترێدینگ و تەنیا لەماوەی حەوت رۆژ حەوت ملیۆن بینەر تێدەپەڕێنێت.

لە سۆشیال میدیاش کچە فڕۆكه‌وانێكی كورد بەناوی رێژین دۆسکی بابەتی گەرمی هەفتە بوو، چونکە بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراق و کوردستان خانمێکی کورد گەیشتە ئەو قۆناغە.

ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە

ترێندی ئەم هەفتەیە شین و شایی تێدایە