ئەمشەو ئارسیناڵ ئەرکی ئاسان نییە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
چامپیۆنزلیگ
ئه‌مڕۆ ئارسیناڵ و بارسێلۆنا ئه‌ركیان ئاسان نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوا دوو له یاری له گه‌ڕی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا به‌رٍێوه‌ده‌چن و نیوه‌ی رێگه به‌ره‌و قۆناغی هه‌شت تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00ی شه‌و دوو یاری له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی ده‌بێته‌وه.
ئارسیناڵ ئه‌م وه‌رزه بارودۆخ و ئه‌نجامه‌كانی زۆر باشن، به تایبه‌تی له خولی ئینگلیزی‌دا، كه ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كات.
له به‌رامبه‌دا پۆرتۆ له خولی وڵاته‌كه‌یدا له پله‌ی سێیه‌مه و ئه‌نجامه‌كانی سه‌قامگیر نییه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ركی ئاسان نییه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ناپۆلی یاریی ده‌كات.
هه‌ردوو یانه بارودۆخیان زۆر باش نییه و ناپۆلی ئه‌مڕۆ به راهێنه‌رێكی نوێ رووبه‌رووی بارسا ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مازاری له‌سه‌ر كار لابرا و فرانچیسكۆ كالزۆنا بووه راهێنه‌ری تیپه‌كه.
له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆناش ئه‌نجامه‌كانی باش نین و ته‌قه‌ی زۆریش له‌سه‌ر چاڤی هه‌یه، كه نه‌یتوانیوه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه باش بكات، هه‌رچه‌نده چاڤی رایگه‌یاندووه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه تیپه‌كه جێده‌هێلێت.