زارا موحەمەدی
تاوانە پیرۆزەکەی زمانی کوردی
ژووری هەواڵ
شەوێکی بێدەنگی ساڵی 1990 ە کەشێکی ساردی هەیە، بەڵام لەگەڵ گزنگی بەیانی گریانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو، وەک خۆرێکی نوێ گەرمی بە ناوچەکە دەبەخشێ و بێدەنگییەکان دەشکێنێ.
دوای گەورەبوونی خۆبەخشانە بۆ ماوەی 10 ساڵ دێ بە دێ، کونج بە کونج کۆڵان بەکۆڵان دەگەڕێت و منداڵانی کورد فێری زمانی دایکیان دەکات .
زارا دواتر لە بەرامبەر هەر رۆژێک وانە وتنەوەی، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەوەندە رۆژە زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت
مامۆستا زارا موحەمەدی بوو بەو ئایکۆنە کوردییەی کە وەک پێشمەرگەیەکی قەڵەمبەدەست شەڕ بۆ زمانەکەی دەکات.
دوای دوو ساڵ لە زیندانی کردنی، لەناکاو لە زیندان ئازادکرا، زارا راستەوخۆ دوای ئازادکردنی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی:
زارا لە بەر زاری گیرا و لە ترسی زاریشی ئازاد کرا.