نەیمار لە کاتی پێکانەکەی بە گریانەوە یاریگەی جێهێشت، فۆتۆ: AFP
کەی دەگەڕێتەوە یاریگەکان؟
نه‌یمار زه‌برێكی كوشنده‌ی له به‌ڕازیل دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نه‌یمار دا سێلڤا وا زوو ناگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان و به‌شداریی كۆپا ئه‌مریكاش ناكات، به‌مه‌ش زه‌برێكی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل دا.
رۆدریگۆ باڤیا وته‌بێژی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، دووپاتی کردەوە نەیمار لە پێكهاته‌ی به‌ڕازیل نابێت له پاڵه‌وانیه‌تیی كۆپا ئه‌مریكا، كه حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باڤیا لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی ریازیی سعودیه قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، نه‌یمار تا كاتی كۆپا ئه‌مریكا چاك نابێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، رەنگە چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانه‌كه بکەن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، كه لە مانگی ئەیلولی داهاتوو یارییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چن.
نەیمار لە یاریی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای، لە 18ی تشرینی یەکەمی رابردوودا، تووشی پێكان بوو له بەستەرەكانی ئەژنۆی چەپی و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.