سێ دۆڕانی لەسەریەک

نۆیه‌ر: ئه‌و تیپه‌ی ئێستا بایرن میونشن نییه‌

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی بارودۆخی خراپه‌ و سێ یاریی له‌سه‌ریه‌كه‌ له‌ خولی ئه‌ڵمانیا و چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان ده‌بێت، شه‌وی رابردووش به‌ یانه‌ی بۆخوم دۆڕا، كاپتنی یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت، “ئه‌مه‌ بایرن میونشن نییه‌”.

مانوێل نۆیه‌ر گۆڵپارێز و كاپتنی بایرن میونشن وتی، ئه‌وه‌ بایرن میونشن نییه‌ و پێویسته‌ خۆمان چاك بكه‌ین، ماقوڵ نییه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆخوم سێ گۆڵمان لێ بكرێت، له‌ كاتێكدا ئێمه‌ باشتر بووین له‌ یارییه‌كه‌دا.

دوای ئه‌م دۆڕانه‌ قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ هه‌یه‌، فابریزۆ رۆمانۆ شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌كان ده‌ڵێت، ئیداره‌ی بایرن میونشن له‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ تۆخێل دوور بخاته‌وه‌، چونكه‌ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌، مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر یانه‌كه‌.

بایرن میونشن ئێستا لە خولی ئەڵمانیا لە پلەی دووەمی ریزبەندییە بە 50 خاڵ و هەشت خاڵ لە لیڤەرکوزنی پێشەنگەوە دوورە.