یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك سێ یاریزانی پیشەگەری گواستەوە ریزەكانی
+964
زەید كۆچەر- دهۆك
یانەی ئافره‌تانی دهۆك سێ یاریزانی نوێی گواستەوە ریزەكانی و بۆ ماوەی سێ مانگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردوون.
سێ یاریزانەكە دووانیان ئێرانین و یه‌كێكیشیان عێراقییە.
هەرسێ یاریزانەكە له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا بەشداری یارییەكانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، كه بڕیاره به‌م زووانه ده‌ستپێبكات.
یاریزانە نوێیه‌كان بریتیین لە “سەنا گرداوغلی، مه‌عسومە قاسم و مینا كه‌ریم”.
مینا كه‌ریم چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا په‌یوه‌ندیی به یانه‌كه‌وه كرد، دوو یاریزانه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییان كرد.
زنار زوبێر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك ئاماده‌نه‌بوو نرخی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان بۆ 964+ ئاشكرا بكات، به‌ڵام رایگه‌یاند، ماوه‌ی گریًبه‌سته‌كه‌یان بۆ سێ مانگه، كه ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی فوتساڵی كچانی عێراقه.