دوای 10 ساڵ

شەقامی جووتسایدی رانیە – سەرکەپکان تەواودەکرێت

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

ئەمڕۆ دووشەممە 19.2.2024، پڕۆژەی شەقامی دوو سایدی رانیە – سەرکەپکان لە دوای 10 ساڵ کارکردن تیایدا دەستی پێکردووەتەوە و تەواو دەکرێت.

بەرهەم رەسوڵ سەرۆکی شارەوانی رانیە بە 964ـی وت، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2014-ەوە تەواو بووە و تەنیا بەشێکی ماوەتەوە بەهۆی ئەوەی کێشەی ئیستیملاک و قەرەبوومان هەبووە، بەڵام ئێستا داوای ئیستیملاکمان لە دادگا تۆمار کردووە و خاوەنەکەی بەپێی ئەنجامی داواکە قەرەبوو دەکرێتەوە.

سەرۆکی شارەوانی رانیە وتیشی ئەم شوێنە پێشتر بەهۆی تەواو نەبوونییەوە ئاستەنگی هاتوچۆی زۆری بۆ هاوڵاتییان درووست کردبوو، بۆیە ئێمە هەوڵدەدەین لە ماوەی یەک هەفتە تەواوی بکەین و ئیتر کێشەی هاتووچۆ لەو ناوچەیە نەمێنێت.

پێشتر لەلایەن خاوەنی موڵکەکەوە رێگری کراوە لە تەواو کردنی شەقامەکە، کە مەوداکەی نزیکەی 150 مەترێک دەبێت، بەپێی وتەی سەرۆکی شارەوانی رانیە، بەڵام لە ئێستادا دوای 10 ساڵ خاوەنی موڵکەکە رازیبووە دەستبکرێتەوە بە تەواو کردنی شەقامەکە و رێگرییەکان نەمێنن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دانیشتوانی گوندی دێرێ کێشەی رێگاکەیان نامێنێت

دانیشتوانی گوندی دێرێ کێشەی رێگاکەیان نامێنێت