رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە

هەشت پرد رووخاون و ئەوەی دەربەندی رانیە سەلامەتە

ژووری هەواڵ

بەپێى سۆراغى 964، بەهۆى ئەو شەپۆلى بارانبارینەى چەند رۆژێکە هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، هەشت پرد رووخاون وژمارەیەک پردى دیکەش زیانیان پێگەیشتووە وهاتوچۆى چەند گوندێکیش بە تەواوى وەستاوە.

ئەمڕۆ شەممە شۆفێری بارهەڵگریک لە رێگای بەردەڕەش – دهۆک لە گوندی حەسەنی خەوی لێدەکەوێت وخۆی كێشا بە پێنج ئۆتۆمبێلدا وئۆتۆمبێلی شەشەمیشی خستە ژێرەوەی خۆی، هەربەوەشەوە نەوەستا، دواتر خۆی دەکات بەناو دوکانێکدا.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا، رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک وپیکابێکدا روویداوە و“شۆفێری پیکابەکە ویستوویەتی لەئاوی باراناو خۆی لابدات”.