دیمەنێک لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کە بە موشەکی ئێرانی وێران کرا
کەی؟
چله‌ی ماته‌مینی پێشڕه‌و دزه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
964 زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، رۆژی 24ی ئه‌م مانگه چله‌ی ماته‌مینی بۆ پێشڕه‌و دزه‌یی و ژینای كچی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆمپانیای بابیلۆن به 964ی راگه‌یاند، ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ رێكخستن و ئاماده‌كردنی یادێكی شایسته، بۆ چله‌ی ماته‌مینی سه‌رمایه‌داری ناوداری كوردستان و هه‌ولێر پێشره‌و دزه‌یی و ژینای كچی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، رۆژی 24ی ئه‌م مانگه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا چله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئاستێكی باڵادا سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌كرێت.
به‌هۆی ئه‌و هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌ی، كه سوپای پاسدارانی ئێران شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی مانگی رابردوو كردییه سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، پێشڕه‌و دزه‌یی، گه‌وره سه‌رمایه‌داری كورد و شاری هه‌ولێر، خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی فالكۆن و ئیمپایه‌ر، له‌گه‌ڵ كچێكی به ناوی ژینا، كه ته‌مه‌نی كه‌متری ساڵێك بوو، هه‌روه‌ها میوانێكی، كه ئه‌ویش سه‌رمایه‌دارێك بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا گیانیان له ده‌ست دا، جگه له‌وه 16 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه ژن و دوو منداڵی پێشڕه‌ویان له‌گه‌ڵدا بوو.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی، كاردانه‌وه‌ی زۆری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه و عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر ئێران تۆمار كرد.