400 یاریزان بەشداریان کردبوو

پاڵەوانیەتی كاراتێی یانەكانی عێراق لە كەركوك بەڕێوەچوو

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

ئەمڕۆ هەینی پاڵەوانیەتی کاراتێی ئاستەکانی لاوان لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی سۆلاڤ لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو.

پاڵەوانیەتیەکە بەبەشداری 400 یاریزان کە نوێنەرایەتی 40 یانەیان دەکرد بەڕێوەچوو.

عارف ئیسماعیل، سكرتێری لقی كەركوكی یەكێتی كاراتێی عێراق بە964 ـی وت ، 400 یاریزان کە نوێنەرایەتی 40 یانەیان دەكرد بەشداریان لەو پاڵەوانیەتیە كرد، وتیشیی مەبەست لە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكردنی یاریزانە بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتیەكانی داهاتووی هەڵبژاردەکە.

ئەنجامەكانی پاڵەوانیەتیەكە بەم شێوەیە بوو، لەسەر ئاستی لاوان یانەی خاك پلەی یەكەم و یانەی هەڵەبجە پلەی دووەم و یانەی خورماڵ پلەی سێیەم، لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان یانەی خورماڵ پلەی یەکەم و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دووەم و یانەی چەمچەماڵ پلەی سێیەم.

لە سلێمانی تاقیکردنەوەی پێدانی پشتوێنی کاراتێ ئەنجامد...

لە سلێمانی تاقیکردنەوەی پێدانی پشتوێنی کاراتێ ئەنجامدرا