تیمێکی نەرویجی ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران دیزاین دەکهنهوه
964+
توانا نەقی – هەولێر
بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری، تیمێکی پسپۆری گەشتیاریی نەوریجی هاتوونەتە ئیدارەی سۆران، تیمەکە پۆلێن بۆ ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن، هەروەها ماستەرپلانی گەشتیاریی ناوچەکه دیاریی دەکەن.
964+ دەزانێت، لە ئیدارەی سهربهخۆی سۆران نزیکەی 150 ناوچەی گەشتیاری هەیە، لەو ناوچە گەشتیارییانەشدا پێنج هەزار کەپری گەشتیاری ههن.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە 964+ی وت “تیمێکی نەرویجی هاتوونهته سۆران، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ماستەرپلان و رێکار و ئالیەتی گونجاو بە بواری گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران”.
وتیشی، “تیمەکە ئەندازیاری ئەندازەیین لە بواری گەشتیاریدا، لە سێ کەس پێکهاتوون و چەند راوێژکارێکی کوردیشیان لەگەڵدایە”.
“ئامانجی تیمە نەرویجییەکە دیزاینکردنی ناوچە گەشتیارییەکانە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش، بە بێ ئەوەی دهستکاریی سرووشتی ناوچەکان بکهن” فەیسەڵ سادق وای وت.
به پێی زانیارییهكانی 964+، ساڵی رابردوو زیاتر لە یهک ملیۆن کەس سهردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارهی سۆرانیان کردووە، لەو ژمارەیەشدا 250 هەزار کەس زیاتر له رۆژێك لەو شوێنانهدا ماونهتهوه.