خۆی راستییەکە دەڵێت
بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟
964+
محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ
شەوی رابردوو زۆرێک لەپەیج و ئەکاونتەکانی سنووری پشدەر وا بڵاوکرایەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر دەستی لەکار کێشاوەتەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر راستی ئەو بابەتە بۆ 964 ئاشکرا دەکات و دەڵێت دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە
محمود حوسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر بە 964ـی وت،”دوای کاتژمێر 9.00 شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە لە هەندێک پەیج و ئەکاونت، “کە من دەستم لەکار کێشاوەتەوە وەکو بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر، نەخێر ئەم هەواڵە دوورە لەراستیەوە، من لەسەر کارەکەم بەردەوامم”.
وتیشی، “30 ساڵ خزمەتم هەیە وەکو مامۆستا و سەر پەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی، ئێستاش خۆم بە مامۆستا دەزانم کە ساڵانێک لەپۆلدا خزمەتم بە قوتابیانی سنوورەکەم کردووە و پەیامی پەروەردەیی خۆم گەیاندووە”.
بەڕێوەبەری ئەروەردەی پشدەر ئاماژەی بەوەشکرد، “ۆڕەکۆمەڵایەتیەکان رایەڵەی پەیوەندین، بەداخەوە ئەوەی کەمن هەستی پێدەکەم زۆرێک لە پەیج و ئەکاونتەکان بەشێوەی تەندروست بەکار نایەن، بوونەتە هۆی ئەوەی هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بۆ مەرامی خۆیان و تەشیر و ناوزڕاندن و ناشیرنکردنی خەڵکی و کەمن ئەوانەی هەواڵی راست بڵاودەکەنەوە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی