964+
بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە
پەروەردەی دهۆک: سبەی دەوام ئاساییە و پشوو نییە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لە ئێوارەوە دەنگۆی ئەوە هەیە لە پارێزگای دهۆک بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی باران لەناوەندەکانی خوێندن ببێتە پشوو، بەڵام پەروەردەی دهۆک هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
نەبیل سنجاری بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی گشتی دهۆک بە 964ی راگەیاند، سبەی رۆژی پینجشەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاساییە و پشوو نییە.
ئەوەشی وت، ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە راست نییە و هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆئەوەی لە هەموو دامودەزگاکانی دیکەش دەوام ئاساییە.
دوو رۆژە شەپۆلێکی بەهێز سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینیەکان ئەوەیە سبەی شەپۆلەکە بەهێزتر بێت.
964 سۆراغی کردووە تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، تەنیا ئیدارەی گەرمیان کردوویەتی بە پشوو، لە هەولێر و سلێمانی دەوام ئاساییە.