بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکەوە
نەخۆشخانەی منداڵان لە دهۆک پڕبووە و جێگا نەماوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە نەخۆشخانەی هیڤی منداڵان لە دهۆک جێگای نەخۆش نەماوە و پەتاو و ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە ناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە کە زیاتر لە منداڵانی خوار تەمەن دووساڵ دەیگرن.
لە نەخۆشخانەی هیڤی منداڵان لە دهۆک 200 تەختی لێیە و ئیستا زیاتر لە 350 منداڵ لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون و لە 90% تەمەنیان لە خوار دوو ساڵەوەیە.
دکتۆر نزار بەکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤی منداڵان لە دهۆک بە 964ـی وت، هەموو ساڵێک کاتی نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان چەندین جۆری ڤایرۆس بڵاودەبنەوە و رێژەیەکی زۆر لە منداڵان تووشی دەبن، بەڵام ئەمساڵ نەخۆشییەکی تریش بە ناوی RSV کە تووشی سییەکانی منداڵان دەبێت و لە سەرانسەری جیهان بوونی هەیە لە دهۆک زیادی کردووە و ریژەیەکی زۆری منداڵان ئێستا بە هۆیەوە لە نەخۆشخانەن.
وتیشی، ئەم ڤایرۆسە زۆر مەترسییدارە بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان خوار دوو ساڵن و بەتایبەتر ئەوانەی تەمەنیان خوار شەش مانگ، سییەکانی تێکدەدات و دەکات و هەندیک جاریش دەبێتەهۆی گیان لەدەستدان
ڤایرۆسی RSV واتا “ Respiratory syncytial virus “ ساڵانە لە سەرانسەری جیهان نزیکەی 25 هەزار منداڵ بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن، دکتۆر نزار بەکر وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی