مانگی رابردوو

لە سلێمانی هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان سووتان بووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 46 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و مردنیش بە هۆکاری سووتان بە نۆ حاڵەت زۆرترین بووە.

بە پێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، مانگی یەکی ئەمساڵ لە 46 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی، نۆیان بەهۆی سووتانەوە بووە، ئەوەش لە کاتێکدا لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوودا هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان رووداوەکانی هاتوچۆ بووە.

لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی یەکدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، هەشت گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە، دو حاڵەتیش بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و دوانیش خنکاون یەکێکیان  خنکان بە غاز بووە و ئەویتریان لە ئاودا خنکاوە، ئەوانی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 35 یان لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و 11شیان لە رەگەزی مێ بوون.

964 لە ئامارەکانی پزیشکی دادی سلێمانییەوە دەزانێت، رووداوی هاتووچۆ بە 140 حاڵەتی گیانلەدەستدان، هۆکاری زۆرترین مردن بووە لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا.

597 ژمارەی مردنی ئەو کەسانەیە کە ساڵی رابردوو لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکارییان بۆ کراوە.

چارەسەری جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی هەیە

چارەسەری جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی هەیە