"لەبەر دوو هۆکارە"

شوێنە نوێیەکەی ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ نیگەرانی دروست کرد

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بڕیاری دروستکردنی شوێنێک بۆ مەشق و راهێنانەکانی ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ لە گوندی ترکژ- ی سەربە ناحیەی باتێل، هاوڵاتیانی نیگەران کردووە و دەڵێن،”رێگە نادەن کار لە پڕۆژەکەدا بکرێ”.

ئەوان دوو داواکارییان هەیە، پێدانی دەرفەتی کار بە گەنجانی گوندەکە لە ماوەی بناغەکردنی ئەکادیمیاکە، هەروەها قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەى زەوییەکانیان دەکەونە ناو پڕۆژەکەوە و پێشتر بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بەکاریان هێناوە، هەر بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەش گردبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024، فەتاح حوسێن، موختاری گوندی ترکژ بە 964 وت،ئەوان دژی دروستکردنی ئەکادیمیاکە نین، دژی ئەوەن خەڵکی گوندەکە لەم هەنگاوە سوودمەند نین، “ئەو دوو داواکارییەی هەمانبووە، سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە جێبەجێیان نەکردووە، بۆیە رێگە نادەین کاری تێدا بکرێ، تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکەن”.

پەیامنێری 964، پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی باتێل کرد، ئەو ئامادە نەبوو هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکات، بەڵام خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە 964 وت، بڕیار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، ئەوەی تەنیا دەتوانین بیکەین ئەوەیە نیگەرانییەکان بۆ شوێنی مەبەست بەرزبکەینەوە.

ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ بۆچی دەگوازرێتەوە؟

بە گوێرەی زانیارییە بەدەستهاتووەکانی 964، کە لە ئەکادیمیای سەربازی زاخۆوە پێی گەیشتووە، بەشی مەشق و راهێنانە سەربازییەکانی ئەکادیمیاکە بە تەواوی و بە چەند قۆناغێک، لە ناو بینای ئەکادیمیەکە لە سەنتەری شاری زاخۆ، بۆ نزیک گوندی ترکژ لە ناحیەی باتێل دەگوازرێتەوە، کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

لە قۆناغی یەکەمدا، دەستدەکرێت بە بناغەکردنی بیناى ئەکادیمیاکە، کە لەسەر رووبەرى 270 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و بە چەند قۆناغێک بەشە جیاوازەکانی بۆ دەگوازرێتەوە، بەپێی هەمان زانیاری بەدەستهاتوو، “دوای مردنی پیاوێک بە فیشەکی کلاشینکۆفی سەربازەکان و زیان بەرکەوتنی چەند ماڵێک لە کاتی مەشقدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بەشی مەشق و راهێنانە سەربازییەکان بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوور لە نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خەڵکی شەش گوندی زاخۆ بۆ جاری دووەم گردبوونەوە

خەڵکی شەش گوندی زاخۆ بۆ جاری دووەم گردبوونەوە

پۆلیسی زاخۆ تەقەکەرێکی دەستگیرکردووە سێ جۆر چەکی لابو...

پۆلیسی زاخۆ تەقەکەرێکی دەستگیرکردووە سێ جۆر چەکی لابووە

گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل هه‌راسانن و تەقەکەرەکەی زا...

گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل هه‌راسانن و تەقەکەرەکەی زاخۆش دەستگیرکرا