
فۆتۆ: +964
کردنەوەی گرێکوێرەی زەوییە سندوقییەکان گەیشتە خەبات
+964
سهعید محهمهد – خهبات
چارهسهركردنى كێشهى زهوییه سندوقییهكان گهیشته قهزاى خهبات، قائیمقامیەت خاوهن زەوییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، تاوەکو دهست به مامهڵهى رێگهپێدانى دروستكردنى خانوو بكهن.
دەستەواژەی “زەوییە سندوقییەکان” لە لایەن خەڵکەوە بەکاردەهێندرێت، بە زەوییەک دەوترێت کە لانیکەم یەکێک لە لایەکانی کراوەتە خانوو.
ئەو زەوییانە پێشتر زیادەڕۆ بوون، واتە دەکەوتنە بەر ماستەرپلانی شارەوانییەکان، دواتر خەڵکێکی زۆر خانووی لەسەر دروستکردن، بەڵام هەمیشە حکومەت هەڕەشەی رووخاندنی دەکردن.
پێشتر کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، به +964ی وت، حکومەت بڕیاریداوە ئەو زەوییانە بە “نرخێکی گونجاو” بە خاوەنەکانیان بفرۆشێتەوە، نرخێک کە بتوانن بیکڕنەوە، کە لە لایەن شارەوانی ناوچەکانەوە دیاری دەکرێت.
بەپێی بڕیاری کۆبوونەوەیهكی پارێزگاى ههولێر، كه مانگی رابردوو ئهنجادرابوو، تاوەکو 12ی شوباتی 2023، خاوەنی ئەو زەوییه سندوقیانە دەتوانن مامەڵەی دروستکردنی خانوو پێشکەش بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن.
لەوبارەیەوە، کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەبات، بۆ 964+ی روونکردەوە، “داوامان لە هاوڵاتیانى سنوورهكهمان کردووە مامەڵە پێشکەش بکەن تا بۆیان بەرز بکەینەوە “.
وتیشی، چاوەڕێی رێنمایین لە پاریزگای هەولێر، بۆ ئەوەی وردەکاری زیاتر بە هاوڵاتیان رابگەیهنن و بتوانن رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لهسهر ئهو زهویانه وەربگرن.
964+ دەزانێت، ژمارەی زەوییە سندوقییهکان زیاتر لە سێ هەزار دانەن، دەکەونە ناوەندی قەزای سۆران و دەوروبەری، هەروەها قەزا و ناحییەکانی دەوروبەری هەولێر.