کێلگەیەکی نەوت
نەگەیشتووە بە 83 دۆلار
نرخى نەوت کەمێک بەرز بووەتەوە
964+
وریا فەتاح
بۆ ئەمڕۆ، نرخى نەوت کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەگشتى چەند رۆژێگە لە ئاستێکى بەرزتر بەراورد بە مانگى رابردوو و پێشتر، چەند رۆژێکە لە بەرزیدا جێگیر بووە.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 دۆلار 08 سەنتە، بەڕێژەى 0.8% بەرزبووەتەوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 77 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.12% بەرز بووەتەوە.
ئاڵۆزییەکانى دەریاى سوور و هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، واى کردووى بیر لە رێڕەوێکى جێگیرەوە بکرێت، بۆیە رۆژى شەممە، میسر دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی رێڕەوی بازرگانیی عەرەبی لەنێوان عێراق، میسر و ئوردن راگەیاند.
بەپێى پڕۆژە نوێیەکە، لە قۆناخی یەکەمدا رێڕەوەکە بەندەرەکانی عەقەبە لە ئوردن و نوەیبەع لە میسر لەسەر کەنداوی عەقەبە بەیەکەوە گرێدەدات، دواتر دەبێتە رێگەی وشکانی.
هاوکات ناوە ناوە، هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانى دەریاى سور دەبینرێت.
بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.