مێسی، فۆتۆ: ئاژانسەکان
مێسی به‌شداریی ئۆڵمپیادی پاریس 2024 ده‌كات؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌رجه‌نتین بۆ ركابه‌ریی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی پاریس، خافێر ماسكێرانۆ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی ئه‌رجه‌نتین رایگه‌یاند، ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌كه بۆ لیۆنێل مێسی كراوه‌یه.
ماسكێرانۆ بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی وتی، “هه‌مووان ده‌زانن په‌یوه‌ندی من و مێسی چۆنه، بۆیه ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی بۆ مێسی كراوه‌یه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداریی ئۆڵمپیاد بكات”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا مسۆگه‌ر نییه ماسكێرانۆ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا، چونكه پێشتر رایگه‌یاندبوو ده‌یه‌وێت تیپی ئۆڵمپی راده‌ستی لیۆنێل سكالۆنیی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئه‌رجه‌نتین بكات.
هێشتا دیار نییه مێسی به‌شداریی ئۆڵمپیاد ده‌كات یان نا و ره‌نگه له رۆژانی داهاتوو وه‌ڵامی بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌بێت.