هەواڵەکان
وەڵامدانەوەی هەڵەبجە لە هەولێرن و جوتیارانی دهۆکیش گرفتارن
964+
ژووری هەواڵ
کۆمپانیای پاککەرەوە لە دهۆک، گرێبەستی بۆ پاککردنەوەی ناوشار هەیە و کەس نییە بەنداوی دهۆک لە پاشماوەی گەشتیاران پاکبکاتەوە، عەلاگە خۆڵ، دەبەی پلاستیک و خواردنەوە لە تەنیشت بەنداوەکە کۆبوونەتەوە.
ئیسماعیل مستەفا، راگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە 964ی وت، “پێویستە بەنداوی دهۆک خۆی چارەسەری ئەو گرفتە بکات”، 964 پەیوەدنی بە فەرهاد محەمەد، بەڕێوبەری بەنداوی دهۆک کرد و ئەو وتی، “ئەوان لەسەر ئەو بابەتە هیچ قسەیەکیان نییە”.
لە هەولێر، تیمی وەڵامدانەوەی خێرای هەڵەبجە بۆ ماوەی هەفتەیەک لەلایەن تیمێکی حەوت کەسی ئاژانسێکی حکومەتی ئەڵمانیاوە، مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت، مەریوان حەسەن، لە ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان بە 964ـی وت، لە ژمارەیەک باڵەخانەی نیمچە روخاو کە وەک شوێنی کارەساتن، مەشقەکان ئەنجامدەدەن.
هەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تیمی وەڵامدانەوەی خێرایان هەیە و بڕیارە لە ئەمساڵیشدا تیمی وەڵامدانەوەی خێرا لە ئیدارەکانی گەرمیان و زاخۆ دروستبکرێن.
لە قەزاکانى بەردەڕەش و شێخانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، وەرزى چاندنى پەتاتە دەستیپێکردووە، بهڵام جوتیاران چونکە ترسى ئەوەیان هەیە ئەزموونى ساڵى رابردوو دووبارە ببێتەوە و بەرهەمەکانیان نەفرۆشرێت.
بە قسەى محەمەد گۆران، کە جوتیارێکى سنوورەکەیە و قسەى بۆ 964 کردووە، بەهۆى ئەوەى ساڵى رابردوو پەتاتەکانیان نرخێکى کەمى کردووە، بۆ ئەمساڵ کەمتر پەتاتە دەچێنن.
تەحسین گۆران، بەڕێوەبەرى بەشى کشتوکاڵى بەردەڕەش، جەختى لەوە کردەوە، ئەمساڵ جوتیارەکان کەمتر پەتاتە دەچێنن، ههروهها بۆ 964 ئاشکراى كرد، تا ئێستا لە کۆگان بەرهەمى پەتاتەى ساڵانى 2022 و 2023 ماوە و نەفرۆشراوە.
964دەزانیت، لە ساڵی 2023ـەوە 585 هەزار تۆن بەرهەمی پەتاتە لە قەزایەکانی بەردەڕەش و شێخان بەرهەم هێنرابوون، بەڵام تا ئێستاش بەشی زۆری لە کۆگاکان و ماوە ساغ نەبووەتەوە.