چی کردووە؟
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له یاریی نه‌سڕ و هیلال به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری هیلال و دروشمی یانه‌كه كردی، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كرێت.
میدیای سعودیه ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه، له لایه‌ن لیژنه‌ی رێككاری و ره‌وشت له فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه رۆناڵدۆ بانگكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هیلال كردوویه‌تی.
رۆناڵدۆ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له یاریی جامی وه‌رزی ریاز، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ یارییه‌كه‌ی به 0-2 گۆڵ به یانه‌ی هیلال دۆڕاند، له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆ ژووری جلگۆڕین، له لایه‌ن هانده‌رانی هیلاله‌وه ملپێچێكی یانه‌كه‌ی بۆ فڕێدرا، ئه‌ویش هه‌ڵیگرته‌وه و خستییه ناو شۆرته‌كه‌ی و دواتر تێیهه‌ڵدا، كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاو بوو، جه‌ماوه‌ری هیلالیشی تووڕه كرد.
هانده‌رانی هیلال داوای سزادانی رۆناڵدۆ ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه و سه‌رزه‌نشتكردن، له به‌رامبه‌ردا جه‌ماوه‌ری نه‌سڕ ده‌ڵێن، رۆناڵدۆ هیچی نه‌كردووه و رێزی دروشمی یانه‌ی هیلالی گرتووه.