گرافیك: 964+
ویستوویه‌تى بڕێك پاره به‌ده‌ستبهێنێت
پۆلیس هاککەرێکی دەستگیر کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێ هاککراوە، دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردوون.
به‌قسه‌ى پۆلیس یه‌كێك له گیراوه‌كان هاككه‌ره‌كه‌یه و دووه‌میشیان پەیوەندی بەهەمان تاوانەوە هەیە.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له لایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕین بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیركراون.
پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی دەستی هەبووە لە هاککردنی فەیسبوکی سکاڵاکار.
تۆمەتبار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسێتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە، لە وتەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە پێشتریش فەیسبووکی هاوڵاتیەکی دیكه‌ی هاککردووە.
پۆلیس ده‌شڵێت، هاککەر و تۆمەتبارەکەی دیكه بە ماددەی 2 لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.