10 رۆژ دەخایێنێت
هاتوچۆ له شه‌قامێكی سه‌ره‌كى ناو بازاڕى زاخۆ راگیرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەمەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆ، بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ شه‌قامێكی سه‌ره‌كى له‌ناو بازاڕى زاخۆ داخرا.
شه‌قامه‌كه، له ئەمڕۆ 11.2.2024 داخراوه، کە بە شه‌قامی بەدرخان ناسراوە.
ماهیر ئەحمەد، ئەندازیار و سەرپەرشتی پرۆژەکە بە 964ـى وت، 24 کاتژمێر کار له‌و پڕۆژه‌یه دەکەن بۆ ئەوەی به زووترین كات تەواوبکرێت.
وتیشی “ئەمە کۆتا قۆناغی دروستكردنى ئاوەڕۆکانی ناو بازاڕە”.
دروستكردنى ئه‌م ئاوه‌ڕۆیه دواى ئه‌وه دێت كه له‌گه‌ڵ هه‌ر بارانبارینێكی زۆر، ناو بازاڕی زاخۆ رووبه‌ڕووى پنگانه‌وه‌ى ئاو له‌هه‌ندێك شوێنیش لافاو دروست ده‌بوو.
ئیدارەی زاخۆ بڕیاریداوە کێشەی ئاوەڕۆکان لە زاخۆ کوتایی پێبێت و لەمەترسی دروستبوونی لافاو رزگارى ببێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن