هەواڵی ئەم ئێوارەیە
پارەی مامەڵەی پسولەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و چۆمان کارەبای کەم نەبووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وا بڕیارە لەم مانگەوە پاره‌دانى مانگانه‌ى بریكاره‌كانی خۆراک و رسوماتى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیش بۆ كاره‌كانى پسووله‌ى خۆراك ببێته كارتى ئه‌لیكترۆنى.
قایمقامیەتی چۆمان رەتیدەکاتەوە پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە قەزای چۆمان کەم بووبێتەوە، تەنیا ئەوەیە خشتەی پێدانی کارەبا گۆڕاوە.
پەروەردەی دوکان، ئاگاداری ده‌رچووانی پسپۆری كیمیا و زینده‌وه‌رزانی سنوری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون و سورداش ده‌كات، بچن فۆڕم بۆ وانەبێژی پڕ بکەنەوە.