رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم وا دەڵێت

رێکارى تایبەت بە لێپێچینەوە و پێدانی زانیاری بو رۆژنامەنوسان ئامادە کراوە

964+

وریا فەتاح

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە، سێ راپۆرتى رێکخراوە ناوخۆیى و بیانییەکان لەسەر رەوشى رۆژنامەنوسانى هەرێم بڵاوکراوەتەوە، رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەكانى حکومەتى هەرێمیش دەڵێت: کۆمەڵێک میکانیزم ئامادەکراون و بۆ حکومەت نێردراوە کە چەندین لایەنی وەک لێپێچینەوە و پێدانی زانیاری لەخۆدەگرێت.

دواى ئەوەى رۆژی 7ی شوباتی 2024، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی لە ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامى راپۆرتەکەى دایەوە.

لە راگەیەنراوێکدا، دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەم راپۆرتە و رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسان لە کوردستان رایگەیاند: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ئەمە سێیەم راپۆرتە لەسەر ئەو بابەتە بڵاو دەکرێتەوە، ئامارەکانیشیان لە بارەى رەوشى رۆژنامەوانى هەرێم لە یەکترى جیاوان، ئەمەش ئاماژەیەکە کە کۆمەڵگای مەدەنی ئازادانە کاری خۆیان ئەنجام دەدەن.

دیندار زێباری دەڵێت: نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆمەڵێک رێکاری ئامادە کردووە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کردووە سەبارەت بە  میکانیزمی لێپێچینەوە، پێدانی زانیاری، خێراکردنی پڕۆسەی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانی کاری ڕۆژنامەگەری، جێبەجێکردنی یاسای ڕۆژنامەگەری.

سەبارەت بە رێوشوێنە یاساییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانیش، دیندار زێبارى وتى،”دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا بە جێبەجێکردنی فەرمانە دادوەرییەکانەوە پابەندن، هیچ پڕۆسەیەکی پێچەوانە رێگەپێدراو نییە و رۆژنامەنووسان بەپێی یاسای ڕۆژنامەوانی دۆسییەکانیان یەکلایى دەکرێنەوە”.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: نەبوونی بودجە هۆکار...

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: نەبوونی بودجە هۆکاری جەنجاڵی چاکسازییەکانە