لە دهۆک

ئەو راوچییەی هەموو ئاژەڵ و باڵندەیەکی راو دەکرد دەستگیر کرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

راوچییەکی ئاژەڵە کێوییەکان لەلایەن پێشمەرگەی ژینگەی دهۆکەوە ەدەستگیرکرا کاری راوکردن و بازرگانییکردن بووە بەو ئاژەڵانەی راوی کردوون.

کەسەکە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵیدایە و لە سەر بەنداوی موسڵ کاری راوکردنی کردووە.

بە پێی قسەی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگی دهۆک، راوچییەکە مراوی و قاز و حاجی لەق لەق و هەموو جۆرە ئاژەڵێکی راو کردووە بێ ئەوەی گوێ بە یاسا و قەدەغەکردنی راوکردن بدات.

عەبدولستار عەبدولحەمید وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە 964ـی وت، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە رەگەز عەرەبە و خۆی خەڵکی کۆمەڵگای فەیدییە، هەموو جۆرە ئاژەڵێکی راوکردووە و دواتر خۆیشی لە سۆشیال میدیا دایدەنا، زیاتر کارەکانی لە نزیک بەنداوی موسڵ دەکرد و دواتر لەلایەن هیزەکانمانەوە توانراوە دەستگیربکرێت.

وتیشی، کەسەکە رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە و سزای مادی و پێبژاردنیشی بۆ دەکەن و بەڵێننامەشی پێ پڕدەکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە بازگەیەک سێ راوچی دەستگیر کران

لە بازگەیەک سێ راوچی دەستگیر کران