ئەوانەى کرێى خوێندنیان نەداوە یان قەرزدارن

دەرچووانى تواناسازى ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا، دەرچووانى تواناسازى ئاگادار دەکاتەوە، لە ماوەى یەک مانگدا، ناوى چوارى و ژمارەى پاسیۆرتیان بۆ بنێرن.

فەرمانگـەى نێـردراوان و پەیوەندییـە رۆشنبیرییـەکانى سەربە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، دەرچووانى تواناسازى ئەوانەى کە تاکو ئێستا پارەى کرێى خوێندن (Tuition fees) نەداوەتە زانکۆکەیان، ئاگادار دەکاتەوە کە  لە رێگەى ئیمەیلی ([email protected]) ناوى چواری و ژمارەى پاسپۆرت، لە ماوەى یەک مانگدا بۆ ئیمەیلی سەرەوە بنێرن.

لەبارەى ئەوەى ئاگادارییەکە بۆچییە؟، 964 پەیوەندى بە عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژنەوەى زانستى کرد، وتى،”لەم قۆناغەدا دیارنییە ئاگادارییەکە بۆچ مەبەستێکە، بەڵام هەموو ئەو دەرچوانە دەگرێتەوە کە کرێى خویندنیان نەداوە یان قەرزدارن”.

بەشێک لە خوێندکارانی تواناسازی 30%ى پارەکەیان بۆ خەرجدە...

بەشێک لە خوێندکارانی تواناسازی 30%ى پارەکەیان بۆ خەرجدەکرێت

نزیکە یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووان و کاندیدانى تواناساز...

نزیکە یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى خەرج دەکرێت