کۆبوونەوەی کەسوکاری ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە لەبەردەم نەخۆشخانەی مێرگەسۆر. وێنە:964+
لە ناحیەی گۆڕەتوو
بۆ گیای بەهارە رۆیشتبووە شاخ بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی ناحیەی گۆڕەتوو بۆ گیای بەهارە روویکردووەتە شاخی گەلی ئەشکەوتە، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە، شاخی گەلی ئەشکەوتە کەوتووەتە ناحیەی گۆرەتوو لە قەزای مێرگەسۆر.
بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو کەسە لە شاخ هەستی بە ئازار کردووە، هاتووەتە خوارەوە پەیوەندی بە کەسوکاری کردووە، بەڵام پێش ئەوەی لەشاخ بێتە خوارەوە کەوتووە دواتر کەسوکارەکەی دەچنە شوێنەکە و تەرمەکەی دەدۆزنەوە.
د.هەرمێن جەلال بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بە 964ـی وت “ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان، لە شاخ جەڵتەی دڵ لێی دابوو، پیاوەکە دانیشتوی گۆڕەتووە تەمەنی نزیکەی 55 ساڵە”.
بەوتەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر زۆر هەوڵیانداوە ژیانی بۆ بگەڕێننەوە بەڵام سوودی نەبووە.
پێداچوونەوە:فەهمی نەبی