باڵەخانەی پارێزگای هەولێر_ فۆتۆ: KRG
کۆبوونەوە کراوە
پارێزگاری هه‌ولێر: ته‌جاوزاتی سه‌ر موڵكی گشتی قبوڵكراو نییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، تەجاوزاتەکانی سەر موڵکی گشتی و حکومەت له كه‌س قبوڵ ناكرێت، وتیشی، پێویسته كه‌سی یه‌كه‌می هه‌موو داموده‌ز‌گه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشه‌نگ بن و به‌ر له فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی، شان بده‌نه راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، كه جێگرانی پارێزگاری هەولێرو یاریدەدەری پارێزگار‌و قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێرو بەڕیوبەرایەتییە گشتییەکان و بەرێوەبەری ناحیەکان و فەرمانگە خزمەتگوزاریە گشتییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئامادەبوون.
كۆبوونه‌وه‌كه دره‌نگانی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه كراوه و تێیدا جه‌خت له خزمەتی گشتی هاولاتیان لە پێش هەموو کار و ئەرکەکانی دیکە كراوه.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، دووپاتی ئه‌وه‌یان كردوووه‌ته‌وه تەجاوزکردن بۆ سەر موڵکی گشتی و حکومەت قبوڵكراو نییه و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.
وتیشی، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوامان كرد پێویسته كه‌سی یه‌كه‌می هه‌موو داموده‌ز‌گه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشه‌نگ بن و به‌ر له فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی شان بده‌نه راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان”.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە شێوەیەکی تایبەت باسی لە پرسی سەرپێچی و تەجاوزاتەکانی سەر موڵکی گشتی و حکومەت کراوه و دووپاتكرایه‌وه، بە هیچ شێوەک رێگەپێدراو نییە شکۆی یاسا پێشێل بکرێ و سازش لەسەر ئەم پرسە بکرێ، چونکە یاسا رێگە پێدراوەکان روونن.