یاری نێوان سەنگەسەر و حاجیاوا گرژی تێکەوت

بە بەرد هێرش کراوەتە سەر پاسی یانەی حاجیاوا

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان یانەی سەنگەسەر  و حاجیاوا، گرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە دروستبوو، یانەی حاجیاوا بە سەلامەت دەربازی نەبوو.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، لەدوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گرژی دروست بووە و هاندەرانی هەردوو یانە کردوویانە بە شەڕە بەرد و دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی راپەڕینەوە بڵاوەیان پێکراوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتیشی، “لای ئێمە هیچ دۆسیەیەک بۆ رووداوەکە نەکراوەتەوە، چونکە زۆرجار لە کۆتایی یارییەکاندا لەم جۆرە گرژیانە دروست دەبن و لە هەموو دنیاش حاڵەتی لەم شێوەیە هەیە نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان”.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان کە لەکاتی گرژییەکە لەوێ بووە بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “یانەی سەنگەسەر بە 3 گۆڵ بەرامبەر گۆلێک لە یانەی حاجیاوای بردەوە، بەڵام هاندەرانی سەنگەسەر بە بەرد هێرشیان کردە سەر پاسی یاریزانانی یانەی حاجیاوا و یەکێک لە یارزانەکانیان بریندار کرد و هەر لە ئەنجامی شەڕە بەردەکەش چەند کەسێک بە سوکی بریندار بوون.

تەها محەمەد وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە 964ی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە هیچ بریندارێک نەگەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

سەردار ئیسماعیل: لەمەودوا هەموو یانەیەک دەبێت هەژماری ...

سەردار ئیسماعیل: لەمەودوا هەموو یانەیەک دەبێت هەژماری بانکی هەبێت