هەواڵی ئەم ئێوارەیە
گەنجان بە دەست جەڵتەی مێشک و گوندی قامیشە بە دەست زبڵەوە گرفتارن
964+
ژووری هەواڵ
دەرمانخانەیەک لە دهۆک دەرمانی قاچاغی کۆگا کردبوو، گومانی ئەم کارەی بە دەزگا ئەمنییەکان گەشت و بەر لەوەی ساغی بکاتەوە خۆشی و دەرمانەکانی گیران.
دانیشتوانی گوندی قامیشەی سنووری ناحیەی خەلەکان هاواریان لێ هەڵساوە و دەڵێن کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە گوندەکەیان بێزاری کردوون.
پزیشکێکی پسپۆڕ لە سلێمانی دەڵێت، جەڵتەی مێشک لە رابردوودا تایبەت بوو بە کەسانی بەتەمەن، بەڵام ئێستا تێبینی کراوە تۆمارکردنی حاڵەتەکان لەناو گەنجانیش زیادیان کردووە.