شۆڕشی تەکنەلۆژی لە CES ئاستێکی تری تۆمار کرد

+964

بڵند عوسمان – هەولێر

پێشانگای CES بەردەوامی هەیە و زۆرترین داهێنان و بەرهەمی کۆمپانیا نوێی تیادا نمایش کرا، بە تایبەتیش ئوتۆمبێلی کارەبايی. 

زۆرێک لە کۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەشداربوون، دیارترینیان کۆمپانیای BMW و مارسێدس و دۆج  و هۆندا و چەندانی تر کە هەریەکەیان بە بەرهەمێک یاخود زیاتر بەشداریان کردبوو

لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای هۆندا کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی بەرهەمی هێناوە بە ناوی ئەفیلا، کە شێوەیەکی زۆر بەرز پشتی بە ژیری دەستکرد کردووە و خاوەنی 45 هەستەوەرە لە بەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ناسینەوەی دەوروبەری خۆ پاراستن لە بەرکەوتن. 

یەکێکی تر لە داهێنانە نایابەکانی تر داتاشۆوەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ بوو کە لە توانای دابوو وێنە و ڤیدیۆکان بە ڕوونی 8K پەخش بکات.

گەورە کۆمپانیای مارسیدێس بە چەند بەرهەمێک بەشدار بوو لەوانە ئۆتۆمبێلی Vision EQXX کە بە شۆخ و شەنگییەکەی زیاتر ناسرا، و توانایێکی زۆر باشی هەبوو بە جۆرێک دەتوانێت بە یەکجار بارگاویکردنەوەی تەواو زیاد لە شەش سەد و بیست مایل ببڕێت.