89 ـیەمین گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دۆزرایهوه
+964
عەمار عەزیز – دهۆك
لەناوەندی کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر، گۆڕێکی دیكهى بە کۆمەڵ دۆزرایەوە، پێشبینی دەکرێت لهناو ئهو گۆڕهدا، چوار تا پێنج رووفات ههبن.
كۆمهڵگاى ناوبراو سەر بەناحیەی گرعوزێزه، لەسنوری قەزای شنگال و 35 كیلۆمەتر له ناوهندى ئهو قهزایهوه دووره.
سەعد ئیبراهیم، بەرپرسی سەنتەری گەنجان لەو کۆمەڵگایه، بە 964+ ـى وت “ئەمڕۆ ههشتی کانونی دووەم، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەناوەندی سیبا شێخ خدر لەنزیک بنکەی پولیسی ئەو کۆمەڵگایە لەلایەن فەوجێکی حەشدی شەعبی دۆزرایەوە.
وتیشی “بەشێوهیهكی مەیدانی سەردانی شوێنەکەمان کردووە و بەچاوی خۆمان ئێسک و پروسکى چوار تا پێنج رووفاتمان بینی، دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردەوە”.
سەعەد ئاماژهى بهوهشكرد، پێشتر حهفت گۆڕی دیكه لەناوەندی سیبا شێخ خدر دوزراونەتەوە ئەمە دەبێتە هەشتەمین گۆڕ.
خەیری عەلی، بەرپرسی رێکخراوی ئێزیدی بۆ دیکۆمێنتکردنی بەڵگەنامەکان بە 964+ ى راگەیاند “یەکەم گوڕی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان لە قەزای شنگال، بە بڕیاری حکومەتی عیراق لە 15 ئازاری 2019 هەڵدرایەوە، لەو بەروارە تا ئێستا 38 گوڕهەڵدراونەتەوە، کۆی گشتی ئەو گوڕانەی کە دۆزراونەتەوە لە سنوری قەزای شنگال 89 گۆڕی بە کۆمەڵ و تاک دۆزراونەتەوە”.
وتیشی “دوایین گوڕی بەکۆمەڵیش کە هەڵدراوهتهوه، لە 15 ـى تشرینی دووەمی 2022 لە گوندی گرزەرک”.