ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنوورێکی رۆژهەڵاتدا وێنە: ئاژانسەکان
سێ هەفتە بوو هاوسەرگیریی کردبوو
سەرما کۆڵبەرێکی کوردی رەقکردەوە
پێشەوا محەمەد
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی لە چاڵیسەر رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنجیرانی مەریوان رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە، رێکخراوی ماڤی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، سێ هەفتە بووە هاوسەرگیریی کردووە.
رێکخراوەکە کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە 7.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە دوێنێ سێشەممە روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کۆڵبەرە کە رۆیشتووە نەگەڕاوەتەوە و دواتر کەسوکارەکەی بەدوایدا گەڕاون و دوای حەوت کاتژمێر گەڕان بەدوایدا، تەرمەکەی لە کوێستانەکانی هەنجیران لە لایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە و بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی مەریوان گوازراوەتەوە.
“ئەو گەنجە سێ هەفتە بوو هاوسەرگیریی کردبوو و بژێوی ژیانیشی لەسەر کۆڵبەری بووە”، راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو وای نووسیوە.