لە بەرزنجە

30 داربەڕووی تەمەن 25 ساڵی بڕییەوە و دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

هاوڵاتییەک 30 داربەڕووی تەمەن 25 ساڵی بڕیوەتەوە، بەڵام پۆلیس نەیهێشت سوود لە دارەکان ببینێت و دەستگیری کرد.

ئەو کەسە لە چەمی گەڵاڵ لە ناحیەی بەرزنجە دارەکانی بڕیوەتەوە و پۆلیسی دارستانی سنوورەکە پێیان زانیوە و دەستگیریان کردووە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، لەو سنوورانەی زۆر ساردن لە وەرزی سەرما داربڕین زۆرتر دەبێت، “بەداخەوە هاوڵاتیان هۆشیارییان بەرامبەر ژینگە و سروشت کەمە و دەیشێوێنن”.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەوان لە رێگەی هاوڵاتیان و مەفرەزەکانی خۆشیانەوە بەو حاڵەتانە دەزانن و ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە ژینگە و سروشت دەشێوێنن و سەرپێچی دەکەنە سەر.

بە پێی رێنماییەکانی دەستەی ژینگەی هەرێم، بڕینی هەر دارێکی تەڕ سزاکەی 500 هەزار دینارە.

“ئەو کەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی لای دادوەر کراوە”، هێمن کەمەرخان وای وت.

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌: له‌ سۆران داربڕین به‌لێشاو ده‌...

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌: له‌ سۆران داربڕین به‌لێشاو ده‌ستیپێكردووه‌