ئەمیر قەلعەنۆیی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران. فۆتۆ: X
سبه‌ی یاریی هه‌یه
ئێران ترسی لێ نیشتووه
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سبه‌ی چوارشه‌ممه له دووه‌م یاریی پێش كۆتایی جامی ئاسیا، یاریی نێوان قه‌ته‌ڕ و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیدراسیۆنی ئاسیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كه، ناوبژیوانی كوێتی ئه‌حمه‌د عه‌لی ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی تیپی ئێران.
سه‌عید عزه‌توڵا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، چۆن ده‌بێت ناوبژیوانێكی عه‌ره‌ب بۆ یارییه‌كه دابنرێت، هه‌رچه‌نده ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به‌خۆمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌میر قه‌ڵعه‌نۆیی، راهێنه‌ری ئێران ده‌ڵێت، ئه‌م بابه‌ته هونه‌رییه و په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، به‌ڵام ئێمه له یاریی به‌رامبه‌ر ژاپۆنیش كێشه‌مان هه‌بوو، ناوبژیوانی ڤار هیچ هاوكاریی ئێمه‌ی نه‌كرد، كه چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌بوو داوامان كرد سه‌یری ڤار بكرێته‌وه.
براوه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ده‌گاته یاریی كۆتایی جامی ئاسیا و رووبه‌رووی ئوردن ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی ئه‌م ئێواره‌یه دوای بردنه‌وه‌ی له كۆریای باشوور، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گه‌یشته یاریی كۆتایی.