دیمه‌نى چه‌ند دارگوێزێكی سنوورى برادۆست له قه‌زاى سیده‌كان... وێنه: گشتوكاڵى سیده‌كان
گه‌نم و جۆى سه‌لامه‌ته
ئه‌مساڵیش سێ‌و و گوێزى سیده‌كان مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى سیده‌كان، مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى سنووره‌كه‌ى به‌هۆى سه‌رماو به‌فره‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت، پار و پێراریش به‌رهه‌میان باش نه‌بووه.
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان ساڵانه نزیكه‌ى هه‌زار دۆنم زه‌وى بۆ گه‌نم و 800 دۆنم به جۆ ده‌چێندرێت و رووبه‌رى باخچه‌ى به‌راویش هه‌زار دۆنم و ره‌زى دێمیش هه‌زار و دارستانى سروشتیشی بریتییه له 200 هه‌زار دۆنم.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌رپرسی هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى سیده‌كان به 964ـى وت، ئه‌مساڵیش مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان هه‌یه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌كاتى پشكوتن و گوڵكردنى دارى باخچه‌كان به‌فرێكی زۆر ببارێت.
وتیشی “مه‌ترسییه‌كه زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى گوێز و سێوه كه پارساڵیش به‌هه‌مان هۆكار 80% كه‌میكردبوو”.
گونده‌كانى سۆریا، ته‌لان، دێرێ و بۆڵێ زۆرترین باخچه‌ى ئه‌و به‌روبومانه‌ى لێیه، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ى 150 باخچه بن.
سه‌باره‌ت به گه‌نم و جۆى تازه چێندراویش وتى، تا ئێستا گه‌نم و جۆى سیده‌كان سه‌لامه‌ته و شه‌خته‌بردوو نه‌بوو.
به‌رپرسی كشتوكاڵ دڵخۆشه كه ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا 735 ملیمه‌تر باران له سنووره‌كه‌یان باریوه و ده‌ڵێت “ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ئه‌رێنێ بۆسه‌ر گه‌نم وجۆى چێندراو ده‌بێت”.
قه‌زاى سیده‌كان سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه و به‌شێكی زۆرى رووبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ى سنووری نزیك له وڵاتانى ئێران، توركیا و عێراق.