دابەزینی بەردەوامە

نەوت لە خوار 78 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر پێگەی هێزەکانی نزیک لە ئێران گەرمترین بابەتە، هێرشی چڕ بۆسەر پێگەی حوسییەکانیشی هەر بەردەوامە، بەڵام نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 77 دۆلار 68 سەنتە، بەمەش رێژەی %0.35 لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بەربوونەوەی بەخۆیەوە بینیەوە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 72 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لەساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.