تۆڕی ئاو بۆ 30 ماڵی گوندی بۆسکێن راکێشرا
964+
پێشەوا محەمەد
30 ماڵی گوندی بۆسێکێنی سەر بە قەزای رانیە بۆ یەکەمجار تۆڕی ئاویان بۆ راکێشرا و ئاوی راپەڕین دەڵێت، هەوڵ دەدەن ئەو ماڵانەی دیکە، کە تۆڕی ئاویان نییە کاریان بۆ بکەن.
پڕۆژەکە پێكهاتووە لە راکێشانی بۆریی پۆلی ئەسیلین بە درێژایی 450 مەتر.
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، پێشتر ئەو گەڕەکە لە رێگەی چەند بیرێکی هاوڵاتیانەوە راستەوخۆ ئاویان دابین دەکرد، بەڵام ئێستا بە تۆڕی ئاوی نیشتمانییەوە بەستراونەتەوە.
وتیشی، “هێشتا بەشێک لە ماڵەکانی گوندی بۆسکێن تۆڕی ئاویان نییە و لە هەوڵدا دەبین بۆ دابینکردنی”.
بۆسکێن نزیکەی دوو هەزار ماڵ دەبن، بۆ دابینکردنی ئاو پشتیان بە بیر و ئەو خەزانانە بەستووە، کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین بۆی داناون.
بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین باسی لەوەش کرد، راکێشانی تۆڕی ئاوەکە ئێستا دانانی تەواو بووە و لە تاقیکردنەوەدان، تا بزانن لە هیچ ماڵێک کێشەی هەیە یان نا.