ئێمباپێ ئەستێرەی فەرەنسی. فۆتۆ: X.
مەسەلەکە ئێمباپێیە
“ریال مه‌درید ده‌ترسێت ببێته گاڵته‌جاڕ”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میدیای فه‌ره‌نسا ئاشكرایان كرد، كیلیان ئێمباپێ بڕیاریداوه هاوینی ئه‌مساڵ پاریس جێبهێلێت و روو بكاته یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌ڵام هێشتا یانه‌ی شاهانه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نییه و بێده‌نگن.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ بڵاویكرده‌وه، ریال مه‌درید هێشتا متمانه‌ی به ئێمباپێ و سه‌ركه‌وتنی گواستنه‌وه‌كه‌ی نییه، له‌وه ده‌ترسێت جارێكی دیكه كاره‌كه سه‌رنه‌گرێت و ببنه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی، بۆیه هێشتا بێده‌نگن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ریال مه‌درید چاوه‌ڕێن ئێمباپێ به فه‌رمی رۆیشتنی خۆی له پاریس رابگه‌یه‌نێت، ئینجا هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له دوو رۆژی رابردوو میدیای فه‌ره‌نسا ئاشكرایان كرد، ئێمباپێ ریال مه‌درید هه‌ڵبژاردووه و له‌م رۆژانه‌دا به فه‌رمی بڕیاری جێهێشتنی پاریس راده‌گه‌یه‌نێت و هاوینی داهاتوو رووده‌كاته یانه‌ی ریال مه‌درید.