بۆ رۆژی شێرپەنجەی جیهانییە

پیاوێکی تەمەن 73 ساڵە لە ماراسۆنی سلێمانی: هیوادارم نائارامتان نەکەم

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە رۆژی جیهانی شێرپەنجە، ئەمڕۆ لە سلێمانی ماراسۆنێکی پێنج کیلۆمەتری بۆ پاڵپشتی توشبووانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو، پیاوێکی تەمەن 73 ساڵە بەشداری لە ماراسۆنەکە کردووە دەڵێت، لە بەریتانیاوە بەسەردان گەڕاومەتەوە، بەشداری ماراسۆنەکەم کردووە، هیوادارم نا ئارامتان نەکەم.

نەشمیل عەبدوڵا رێکخەری ماراسۆنی سلێمانی بە 964ی وت، ئەمڕۆ بە بەشداریکردنی نزیکەی 100 کچ وکوڕی تەمەن جیاواز ماراسۆنێک لە پارکی ئازادی بەڕێوەچوو، بۆ پاڵپشتی لە توشبووانی شێرپەنجە.

باسی لەوەشکرد، ئەم ماراسۆنە بە هاوکاری یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی سلێمانی بەڕێوەچوو، لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە کە هاوکاربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماراسۆنەکەدا کەسانی ئاسایی بەشداریان کردووە، لە کۆتاییدا 10 براوە لە کوڕان و 10 براوە لە کچان خەڵات کران.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

بۆ یەکەمجار ماراسۆن لە دهۆک بەڕێوەچوو

بۆ یەکەمجار ماراسۆن لە دهۆک بەڕێوەچوو