بەرامبەر نەفتی میسان دۆڕا

دهۆک ماڵئاوایی لە جامی عێراق کرد

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

یانەی دهۆک بەرامبەر نەفتی میسان توشی دۆران هات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتی جامی عێراق کرد.

یارییەکە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامدرا، هەرچەندە دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی میسانی کرد، بەڵام نەیتوانی یارییەکە بباتەوە و لە پاڵەوانیەتیەکە دوورخرایەوە.

هەردوو یانە یارییەکی بەهێز و گەرموگوڕیان ئەنجامدا، لە کۆتایی کاتی یاسایی یارییەکەدا بە گۆڵێک یەکسان بوون، بۆیە یارییەکە گەیشتە لێدانی یەکلاکەرەوە .

نەفتی میسان لە گێمی یەکەم باشتر دەرکەوت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتایی بە گێمەکە هێنا کە لە خولەکی 31 لە رێگەی یاریزان “کوکو” تۆمار کرا.

یانەی دهۆک بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە گێمی دووەمدا ئاستێکی بە

یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا

یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا

هێزی پێشکەشکرد و ‌ هێرشەکانی لەسەر گۆڵی یانەی میوان چڕکردەوە تا لە خولەکی 8ی زیادکراو دا گۆڵی بەرامبەری لە رێگەی یاریزان “سیابەند عەگید” تۆمار کرد، بەمەش یارییەکە کەوتە لێدانی یەکلاکەرەوە.

بە هۆی لەدەستدانی دوو لێدانی یەکلاکەرەوە لە کۆتاییدا یانەی دهۆک بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە 7 گۆڵ یارییەکەی بە یانەی نەفتی میسان دۆڕاند و پاڵەوانیەتیەکەی بەجێهێشت.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین